لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان: ژنەک دەستگیرکرا
لە ناوچەی پەیاسی ئامەد پۆلیس بە سەگەکانییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، ژنێک بەناوی فەکرات کورت دەستگیر کرا.
لە ناوچەی پەیاسی ئامەد پۆلیس بە سەگەکانییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، ژنێک بەناوی فەکرات کورت دەستگیر کرا.
پۆلیس لە چوارچێوەی لێپرسینەوە کە لە ناوەندی وێ ئێلە، لە گەڕەکی هوزرور ئەڤلەری ناوچەی پەیاسی ئامەد هەلیانکوتایە سەر ماڵێک. پۆلیس کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیان بە پیک و چەکوش دەرگاکانیان شکاند و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکە و بە سەگەکانیان ماڵەکەیان پشکنی.
پۆلیس لە دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەدا فەکرات کورتی تەمەن ٤٦ سالیان دەستگیرکرد. پۆلیس دوای ئەوەی کورتیان دەستگیرکرد. بردیانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی ئامەد.
ئەوەش دیاری کرا کە کورت بۆ ئێلح دەگوازرێتەوە. هۆکاری دەستگیرکردنەکەی کورت نەزانراوە.
ف.ق