لە ئامەد و ئیزمیر یەپەسە چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید سەنار گارزانی یەپەسە رایگەیاند کە لە ئامەد لەدژی بازرگانەکانی مادەی هوشبەر و لە ئامەدیش لەدژی قەڕەقۆلێک چالاکیان ئەنجامداوە.

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەههید سەنا گارزانی یەپەسە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەری، سیخور و نۆکەراندا ئەندامانیان لە دوو شار چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لە ٥ی ئەیلولدا لە ناوچەی فارقینی ئامەد هەڵیانکوتاوەتە سەر کەسێک کە بازرگانی مادەی هوشبەری دەکرد. تیمەکانی وڵامدانەوە باسی ئەوەیان کرد کە لە ئەنجامدا هوشیاری بە بازرگانەکەی مادەی هوشبەر دراوە و مادە هوشبەرەکانی لەناوبراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە ١٠ی ئەیلول لەناوچەی گازیئەمیری ئیزمیر لەدژی قەڕەقولێک لە ناوچەی پیشەسازی چالاکی ئەنجامدراوە.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لەبەرامبەر بەشی تەکتیکی قەرەقۆلەکە ئەنجامدراوە، بەشێکی مولیدەی قەرەقۆلەکە تێکشکێنراوە."

ف.ق