لە ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجام دران

لە شارەکانی ئامەد و وان و ئەدەنە لە دژی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک و لایەنگرانی ئاکەپە چەندین چالاکی ئەنجدام دران. یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد چالاکیەکانیان گرتە ئەستۆی خۆی.

گروپێک بە ناوی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد ئاشکرای کرد کە لە بەرواری نێوان ٢٨ی تشرینی یەکەم و ٣ی تشرینی دووهەمدا لە ئامەد و وان و ئەدەنە چەندین چالاکیان ئەنجام داوە.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی رۆژئاوا واتە ٢ی تشرینی دووهەم، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەد بە تەقەمەنی هێرشی هێزێکی پۆلیسیان کردووە و وتی: لەو چالاکیەدا ٣ پۆلیسی رژێمی داگیرکەر بریندار بوون. هەروها ئۆتۆمبیلێکی هێزە ئەمنیەکانیان زیانی بەر کەوتووەو ئەندامانی ئەوانیش بە سەلامەتی دەرچوون.

یەکینەکە هەروها ڕایگەیاند کە لە ٢ی تشرینی دووهەم دا یەکینەکانی ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکینەی شەهید نەعمان ئامەد، لە شاری ئامەد چالاکیەکیان ئەنجام داوەو وتی: "لە ناوچەی دیجلەکەنتی پەیاسیی ئامەد ٤ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی ئاکەپە سووتێندران."

یەکینەکە لە بارەی چالاکییەکانیان لە ئامەد و ئەدەنەش وتی، لە ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە سەر رێگای ئەمەکی ئامەد لە دژی بازگەیەکی هێزەکانی پۆلیس بە تەقەمەنی چالاکیەکیان ئەنجام داوەو لە ئەنجامدا ٤ پۆلیس بریندار بوون. هەورها رۆژێک دوای ئەو چالاکیە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێری ٢٣:٠٠ لە گەڕەکی باربارۆسی ناوچەی سەیهانی ئەدەنەش ٣ ئۆتۆمبیلی لایەنگرانی ئاکەپە سووتێنراون.

لە بەیاننامەکەدا هەروها ئاشکرا دەکرێت کە لە ٢ی تشرینی دووهەم (رۆژی جیهانی رۆژئاوا) لە شاری وانیش چەندین چالاکی ئەنجام دراون. لە بارەی چالاکییەکانی شاری وان یەکینەکە رایگەیاند کە لە ١ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ١٩:٢٠ خوولەک لە ناوچەی یەنی مەحەلەی شاری وان چالاکیەکیان ئەنجام داو و وتی، دواتر هێزەکانی پۆلیس هێرشی سەر خەڵک و دوکاندارەکانی ناوچەکەیان کردووە و چالاکیەکی تەقەمەنیمان لە دژی هێزەکانی پۆلیس ئەنجامداوەو پۆلیسێکیش بریندار بوو.

لە لایەکی ترەوە کۆمەڵێک گەنج کە ناوی 'نەوەی ئاگر' یان لە خۆ ناوە لە شاری ئەستەنبۆل و ئایدن ٢ کارگەو کۆگایەکیان سووتاندبوو ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریشیان لە ناو بردبوو لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە بە هۆی هێرشە ناڕەواکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، ئەوان لێپرسینەوە لە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن.

ز.ش