لە ئامەد ٢٥ کەس زیندانیکران و ١٠٠ کەسیش ئازاد کران

لە ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیی دەوڵەتى تورکیادا، لە ناوەندی ئامەدەوە بەڕێوەدەچێت، ١٤١ کەس دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٥ کەسیاندا سەپێنرا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تریشیان "بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێرى دادگادا" ئازاد کران.

بە فەرمانى داواکاری گشتیى کۆماری لە ئامەد رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ / ١٧ی رەزبەر لە ٩ شاردا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەڵکوترایە سەر ٢٠٠ ماڵ و ناوەند. لە کۆی بڕیارى دەستیگرکردنى ١٥١ کەس، ١٤١کەس دەستگیرکران. کەسە دەستگیرکراوەکان بران بۆ بەڕیوەبەرایەتیى پۆلیسی ئامەد.

رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە دواى وەرگرتنى وتە، ٢٣ کەس لە دەستگیرکراوەکان ئازاد کران. رۆژی ١١ی تشرینى یەکەم ٢٥ کەسی تر لە دەستگیرکراوەکان رەوانەى دادگا کران. ١٢ کەس لەو ٢٥ کەس بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێریى دادگادا ئازاد کران و بڕیارى زینداینکردنیش بۆ ١٣ کەسی تریان دەرکرا. یەکێک لە زیندانیکراوەکان کیبرییە ئەڤرەن-ی رۆژنامەنووسە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو، عەبدولڕەحمان گۆک، سەمیحە ئالانکیوش، لەزگین ئاک دەنیز، ئەسرا سۆلین دال، جیهان ئۆلمەز، محەمەد ئاکدۆغان و ساڤاش ئاسلان دابەشکاری رۆژنامەى یەنی یاشام کرا. لەو پرۆسەیەدا لێکۆڵینەوەش لە ٩٧ دەستگیرکراوى تر کرا و بەشێکیان لە بەڕیوەبەرایەتیى پۆلیسی ئامەد دا راگیران و بەشێکیشیان رەوانەى دادگای ئامەد کران.

٢٠ کەس بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریى دادگادا ئازاد کران

رۆژنامەنووسان سەمیحە ئالانکیوش، ئەسرا سۆلین دال و محەمەد ئاکدۆغان، سیاسەتمەداران فیگەن ئاراس کاپڵان، حەسەن حوسێن ئەبەم، حوسێن کایا، فاتمە گیول، عەزیز ئینان خان، محەمەد نوری ئۆزدەمیر، حەسەن چیچەک، حیکمەت ئارلان، یاسەمین ئۆزەر، یوکسەل باران، پرۆفیسۆر نورەدین تورگای، خەباتکاری راگەیاندنی هەدەپە وەدات داغ، نەژدەت سەزگین، توبا دوندار، زەکی باران، نوران گیونباتی و محەمەد شەن پۆڵات بە مەرجی مانەوەى لە ژێر چاودێریى دادگادا ئازاد کران.

دوێنی ١٢ کەس زیندانیکران

محەمد شەریف چامجی هاوسەرۆکى رێکخستنەکانى هەدەپە لە ئامەد، سیاسەتمەدار و چالاکوانانى تەڤگەری ژنانى ئازاد (TJA) و بە گشتى ١٢کەس لەلایەن دادگاوە بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" بڕیارى زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.

٣ رۆژنامەنووس لە ئاسایش ئازاد کران

رۆژنامەنووسان عەبدولڕەحمان گۆک، لەزگین ئاک دەنیز، جیهان ئۆلمەز و ژمارەیەک سیاسەتمەدار بە بێ ئەوەى رەوانەى دادگا بکرێن، لە دواى پشکنینى پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئامەد ئازاد کران.

رۆژنامەنووس ئۆنەر ئازاد کرا

سەروەت ئۆنەر سەرنووسەری گۆڤاری مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک رۆژی ١١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە ئیستەنبول دەستگیرکرا و دواى بردنى بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی ئیستەنبول، ئێوارە دوێنێ ئازاد کرا.

ئایدۆغدو سەرباری جەڵتەی دڵ هێشتا ئازاد نەکراوە

حیلمی ئایدۆغدو ئەندامى دەستەى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیک (کەجەدە) لە چوارچێوەى ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ دەستگیرکرابوو. لە کاتى دەستگیرکردنەکەیدا جەڵتەى دڵ لێى دابوو و گواستبویانەوە بۆ نەخۆشخانە. ئایدۆغدو لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریى بۆ کراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی ئامەد رایگەیاندبووە، لە دواى نەشتەرگەرییەکەى دەبێت ببرێتە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان، یان دادگاى ئامەد تاوەکو لێکۆڵینەوەى لەگەڵ بکرێت.

ناوى ئەو کەسانەى بڕیارى زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە

کیبرییە ئەڤرەن رۆژنامەنووس، عەباس ئاسلان سیاسەتمەدار، عەدنان ئاکگیول، عالیە تۆک، بەهجەت ئینە، جەلال یۆڵداش، جەنگیز سۆکمە، ئەدانور بازەنجیر، ئەلیف هاڕان، حەسرەت ئاڵپ، هولیا بیچەن، قومری تۆکای، محەمەد تەمیز یوز، مەهتاب مەتین، مەکییە ئۆمانجی، موسلیم کاڵکان، نورییە چور، نێعەمەتوڵا یورەک، پنار ئیشک، رەفعەت رۆنی، سەما کۆچ، سەرجان دۆغان، محەمەد شەریف چامجی، زەلال بیلگین و محەمەد ئاکن.

ناوی کەسە ئازاد کراوەکان

رۆژنامەنووسان  عەبدولڕەحمان گۆک، جیهان ئۆزلەم، لەزگین ئاک دەنیز، ئەسرا سۆلین دال، سەمیحە ئالانکیوش، محەمەد ئاک دۆغان، ساواش ئاسلان، سەیفەدین ئوسلو و سەروەت ئۆنەر.

سیاسەتمەدران عەباس چەلیک، عەبدوڵا ئاکدەمیر، ئەحمەد ئاسلان، ئایگیول ئالاگیوندوز، عایشە دیجلە، عایشە کۆیونو، عایشە زەنگین، ئازاد باش غەمزە، عەزیز ئیبش، عەزیز ئینال خان، بەهار ئۆکتای (پارێزەر)، بارش کۆیونو، بێریڤان ئەلتەر، بەسنا ئاسلان، بونیامین شەکەر (پارێزەر)، جەمال ئالکان، دەریا ئاسلان، دیدار چەشمە، دڵناز ئەکمەکچی، ئەلڤان ئۆزدەمیر، ئەمەل ئۆزگەن، ئەمینە توران، ئەمرۆڵا کاپڵان، ئەنگین کاراجایت، ئەرجان ئاسلان، ئەشرەف یاشا، ئەڤیندار ئایدن، ئەیلەم جەیلان، فەخری ئازبای، فاتمە گیول، فەرید ئاکتەپە، فیگەن ئاراس کاپڵان، فیگەن ئەکتی، فوئاد ئۆزدەمیر، گولیستان یڵدز، حەبیبە ئەکیجی، خالیس یاوز، خانم بیچیملی، حەنیفە بارش، حەسەن چیچەک، حەسەن حوسێن ئەبە، حەسەن پەنجە، حوسێن بارش، حوسێن کایا، قەدرییە فیدان، قەدرییە ئۆزالانی، کەنعان یڵدرم، غیاسەدین کورت، کۆچەر ساسۆن یاپجی، لامیا کورماڵ، لەیلا ئایاز، لەیلا تەکداغ، محەمەد شاە تانریکولو، ماهیر کۆیون، محەمەد ئای، محەمەد شاە پۆڵات، مەتین سوکاتی، موعەزەز جانپۆڵات، موستەفا ئۆجاکلک، مزەفەر ئولاش، ناجی تانری ئۆکلو، نالان ئۆزایدن، نازان ئۆزان، نەجدەت سەزگین، نەجلا تانریش، نجمەدین ئاڵکان، نەسیل خان کاراجاداغ، نوران گیونباتان، محەمەد نوری ئۆزدەمیر، پنار ساکک تەکین، پنار ساراچ کاڵکان، ردڤان ئاسلان، روکەن ئاکچا، سەباحەدین دینچ، سەحەر تومەر، سەلما تاش، سەلدا ئەرتەن، سەلما مەتین، سەزای بولوت، سیدار ئایدن، نەفیسە یڵدرم، شافی هایمە، شەبهوس کارایل، توبا دوندار، تورگیوت دەمیرخان، تورکی گیولتەکین، وەحید دۆغروڵ، وەدات داغ، وەیسەل ئۆزتەکین، خەجێ شەن، یەحیا ئاکەنگینگ، یاسەمین ئۆزەر، یوکسەل باران، زانا دۆنەر، زەهرا ئۆزدەمیر، زەکی باران، زوڵێخا گیوموش، زەینەب ئۆرباجی، مومتاز جەرجە، ئیلکەر موراد ئایدن، عەبدوڵا ئەرسۆز، روکەن کۆیون، حوسێن ئەبەن، حیکمەت ئارالان، پرۆفیسۆر نوردەین تورگای، پەریخان ئیشک و زوڵفەقار کۆیون.

ر.م