لە ئامەد ٣ هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکران

سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد و هاوسەرۆکانی پەیاس و بسمل دەستگیرکران.

سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد کە چەند مانگێک لەمەوبەر قەیوم لە جێگەی دانرابوو و کەزیبان یڵماز هاسەرۆکی شارەوانی کایاپنار (پەیاس) و ئۆرهان ئەیاز هاوسەرۆکی شارەوانی بسمل دەستگیرکران.

مزراکلی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە هاوکات لەگەڵ هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیەکانی مێردین و وان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ هاوسەرۆکانی پەیاس و بسمل دەستگیر کرا.

ڕاگەیەندرا بە بیانووی ئەوەی لێپرسینەوە لە سەرۆک شارەوانیەکان بەردەوامە، بڕیاری دەستگیرکردنیان دراوە.

پۆلیسی ئاکەپە باڵەخانەی شارەوانی کۆجاکۆی، بسمل و پەیاسیان گەماڕۆ داوە و ڕێگە نادەن کارمەند و بەڕێوەبەرانی شارەوانیەکە دەربازی ناو باڵەخانەکانیان ببن.

ف.ق