"لە ئاگرى ٥ سەربازى تورکیا کوژران و برینداربوون"

راگەیاندرا لە بازید شەڕ روویداوە و بەو هۆیەوە ٢ سەربازى تورکیا کوژراون و ٣ سەربازى تریش بریندار بوون.

راگەیاندرا لە بازید شەڕ روویداوە و بەو هۆیەوە ٢ سەربازى تورکیا کوژراون و ٣ سەربازى تریش بریندار بوون.

بەپێى میدیاکانى تورکیا دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینى رابردوو لە ناوچەى بازید لە پارێزگاى ئاگرى لە نێوان هێزەکانى گەریلا و سەربازانى تورکدا شەڕ ڕوویداوە.

ئاماژ بەوەشکراوە، لەو شەڕەدا ٢ سەربازى تورکیا کوژراون و ٣ سەربازى تریش برینداربوون.

سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لەوە دەکەن، ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلى ئامبولانس چوون بۆ ئەو ناوچەیەى کە شەڕ تیایدا روویداوە.

تاوەکو ئێستا هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە راگەیاندراویان بڵاونەکردووەتەوە.