لە ئاگری ٥ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەوڵەتى تورکدا لە ئاگری ٥ کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە لە ناوەندی شاری ئاگری هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. ئەرسین ئەرینچیک سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانى شۆڕشگێری تورکیا (DÎSK)، ئیسماعیل چیفتچی هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندیى هەدەپەى ئاگری، عومەر تاش بەڕێوەبەری هەدەپە لە ناوچەى ناوەندیى ئاگری، سەبری تاشدەمیر ئەندامی ئەنجومەنى گشتیى شار و حامید تاشدەمیر بەڕێوەبەری پێشووی بەدەپەی ئاگری دەستگیرکران.

کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەریى ئاسایشی شارەکە و دەشوترێت ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زۆر زیاترن.

ژ.ت