لە ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵبژاردن ٥ کەس له شاری وان دەستگیرکران
بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەکانی مكس و وەستان-ی شاری وان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژمارەیەک هاوڵاتی و ٥ کەسیان دەستگیر کرد.
بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەکانی مكس و وەستان-ی شاری وان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژمارەیەک هاوڵاتی و ٥ کەسیان دەستگیر کرد.
رژێمی ئاکەپە و مەهەپە دەترسن لە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران دەسەڵات لەدەست بدەن، بۆیە فشار و ستەمیان لە دژی هاوڵاتیان و گەلی کورد توندتر ده‌كه‌ن.
لە ناوچەی وەستان-ی شاری وان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. لە ئه‌نجامدا هاوسەرۆکی ناوچەی وەستان-پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په بوله‌نت ئایدن لەگەڵ دوو هاوڵاتیی بەناوەکانی توران ڤارۆل و سەرتیپ سەزەر ده‌ستگیر كران.
لە هەمان کاتدا، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەی مكس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند هاوڵاتییەک و له ئه‌نجامدا ئەندامی ئەنجومەنی شارەداریی مكس ئەهدینوور ئەلبیر و هاوڵاتییەک بەناوی فاهره‌تین ئاگباڵ ده‌ستگیر كران.
پاش دەستگیرکردنیان، هەر پێنج هاوڵاتییەکە برانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ناوچەی وەستان.
s.m