لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە سێرت ٧ کەس دەستگیرکران

لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان ٧ کەس دەستگیرکران.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک ئەم بەیانییە لە سێرت هەڵیانکویە سەر ماڵان و لە هەڵکوتانەکەیاندا ئەندامانی هەدەپە لەیلا ئۆزاڵپ، ئیبراهیم ئەکینجی، مەتین ئەکینجی، بەرخودان دایان، کەشتی دایان، فەرهاد دایان و قەدری دایان-یان دەستگیرکرد.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک دەستیشیان بەسەر کەلوپەلە دیجیتاڵەکانى ئەو ماڵانەا گرت. کەسە دەستگیرکراوەکانیش براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سێرت.

ژ.ت