لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا ١٢ کەس دەستگیرکران

دەوڵەتى تورک لە ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیی دا لە ئامەد و رحا ١٢ کەسی دەستگیرکرد، کە ٩ کەسیان پارێزەرەن.

پۆلیسی دەوڵەتى تورک ئەم بەیانییە لە رحا و ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و نووسینگەى سیاسەتمەداران و پارێزەران. لە ئامەد پۆلیسی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و نووسینگەى ٤ پارێزەر و دوای پشکنینی و تێکوپێکدانى نووسینگەکان ٢ پارێزەریان دەستگیرکرد.

لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە رحا ئەندامى ئەنجوومەنى پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) مەتین ئۆزبادەم، هاوسەرۆکى پێشووی شاری رحا پارێزەرە سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە سەدات چەلیک، ئەندامی ئەنجوومەنى شارەوانی سیوەرەکی هەدەپە ئیبراهیم ئای یڵدز، کارمەندی رادیۆی کاراجادگا، ساڵج ئەرکبەکلەر، پارێزەر جەمۆ تویوسوز، ئەمین باران، حوسێن ئیزۆل، شێخموس ئینال و هیدایەت ئەنمەک دەستگیرکران.

دەوترێت ئەو پارێزەر و سیاسەتمەدارانە بە تۆمەتی "یارمەتیدانى رێکخستن" دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارە کەسە دەستگیرکراوەکان لەوە زیاتر بن و هێشتا بە تەواوەتی ئاماری دەستگیرکراون روون نەبووەتەوە.

ژ.ت