لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورکدا ٩ کەس لە پرسوس دەستگیرکران

دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی لە دژی گەلی کورد ٩ گەنجی لە شاری پرسوس لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد.

سەربازان و پۆلیسی دەوڵەتى تورک شەوی رابردوو لە شاری پرسوس لە پارێزگای رحا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بە پاساوی ئەوەى ئاگری نەورۆزیان کردووەتەوە و نەورۆزیان پیرۆز کردووە، ٩ گەنجیان دەستگیرکرد.

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی ئاشکرابووە و ناوی محەمەد بولبولە.

گەنجە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ناوچەکە.

ژ.ت