لە ئۆپسالای وڵاتی سوید گەشتکردن بۆ تورکیا بایکۆت کرا

کوردستانیی و دۆستەکانیان کە لە شاری ئۆپسالای سوێد دەژین، لە بەردەم نووسینگەی گەشتیاری ناوەندی شارەکە بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاریی تورکیا چالاکییەکان کرد.

لە چالاکییەکدا کە ئەمشەو بەڕێوەچوو، پانکارت بەرز کرانەوە کە تێیدا نوسرابوو 'تێکۆشانی ئازادی ڕۆژئاوا ڕەوایە' و 'تورکیا هاوڵاتیانی سڤیل بۆردومان دەکات'، هەروەها وێنەی ئەو ژن ومنداڵانەی کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی تورک شەهید بریندار ببوون بەرز کرانەوە.

چالاکوانان لە بارەی تاوانەکانی شەڕ و هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، بە زارەکی و نووسراوە زانیاریا دا بە کەسانی دەوروبەر و هاوڵاتیان، هەروەها بانگەوازییان بۆ گەل کرد بۆ ئەوەی لە پشووەکانیاندا نەچنە تورکیا و بەرهەمی تورکی نەکڕن.

لە چالاکییەکەدا، بڵاوکراوەی تاوانەکانی شەڕکە تورک ریسوا دەکات بڵاو کرانەوە.

ک-ش