لە ئیدر فەرماندەیەکى سوپای تورک کوژرا

گەریلاکانى هەپەگە لە ناوچەى باشان لە پارێزگای ئیدر لە دژی سەربازانى بنکەى ئایدنلار چالاکیی قەناسیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەى بنکە سەربازییەکە بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزەکانى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە ١٢ی شوبات لە چوارچێوەى هەڵمەتی سەرکەوتنى شۆڕشگێڕی، کە لە ئەیالەتى سەرحەد بەردەوامە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا لە ناوچەى باشان لە ئیدر لە دژی سەربازانى بنکەى ئایدنلار چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەى بنکە سەربازییەکە بوو. ئەو یەکەیەى هێزەکانمان، کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکەى خۆیان.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر رۆژی ١١ی شوبات لە کاتژمێر ١٥:٥٠ شاخی سولەیمان-یان لە هەرێمی ئاڤاشین و لە کاتژکێر ٢٣:٠٠ دا ناوچەى سیدا لە زاپی سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆرمانکرد. لەو بۆرودمانانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت".
ژ.ت