لە ئێران دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی بەردەوامە
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان لە رەشبگیری هاوڵاتیان بەردەوامن.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان لە رەشبگیری هاوڵاتیان بەردەوامن.
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە گرتن، تۆقاندن و میلیتاریزەکردنی زیاتر شار و ناوچەکان.
لەو چوارچێویەدا، ڕەشبگیری و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد و ئێرانی بەبیانوی گوایا بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون درێژەی هەیە. لەو بارەوە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند:
ڕۆژی شەممەی رابردوو، ئەمجەد یوسفی دانیشتوی شارۆچکەی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکەوە ڕفێندراوە و تائێستا چارەنوسی بەنادیارە و ئاشکرای کرد، ناوبراو خاوەنی دوو منداڵە و وێنەی ئەمجەد و منداڵەکانی بڵاوکردوەتەوە.
هەفتەی ڕابردووش، جەمیل یارئەحمەدی، دانیشتوی شارۆچکەی جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، لەلایەن ئیتلاعاتی شارۆچکەکەوە دەستبەسەر کراوە و ئەویش وەک یوسفی چارەنووسی نادیارە.