لە ئەرمینیا ئاهەنگەکانی نەورۆز هەڵوەشێنرانەوە

ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ئەرمینیا لە لایەن دەزگا کوردیەکان هەڵوەشێنرانەوە.

دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیا و بەڕێوەبەرانیان، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، لە ئۆفیسی کۆمیتەی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەنرا، ئاهەنگەکانی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتا لە شاری ئێریڤان ئەنجامبدرێت، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشێنراوەتەوە.

ف.ق