لە ئەنجامی هێرشێکدا لە دربێسی ٦ کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە دژی هێزەکانی روسیا لە سەر رێگای حەسەکە-دربێسی ٦ کەس بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوارنیوز، لە سەر رێگای حەسەکە-دربێسی لە دژی هێزە سەربازیەکانی روسیا، بە رێگای فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا.

بە پێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٦ کەس بریندار بوون کە دوانیان سەربازی روسی و یەکێکیشیان سەربازێکی رژێمی سوریایە.

ز.ش