لە باب-ەوە بەرەو چیا بە شکۆکان

لە گوندی کەفەر زخەرە ی سەر بە باب لەدایکبووە. باوکی کوردە و دایکی عەرەبە. یەکێکە لە ٧ منداڵەکانی ناو خێزانەکەی. چیرۆکی گەریلا گوڵبەهار لە باب-ەوە دەستپێدەکات و هەتا چیا سەرکەشەکانی باشوور بەردەوام دەبێت.

هەر گەریلایەکی نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی خاوەنی چیرۆکێکە. یەک لەو چیرۆکانەش، چیرۆکی گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' گوڵبەهارە کە لە باب-ەوە بەرەو ناوچە ئازادەکان ڕۆیشتووە.

گوڵبەهار بۆتان لە گوندی کەفەر زخەرەی شاری باب لەدایکبووە. باوکی کوردە و دایکی عەرەب. یەكێکە لە ٧ منداڵەکەی نێو خێزانەکەیەتی. لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە لە وێنەکەی نێو ژوورە گەورەکەیان ورد دەبوویەوە و داخی دڵی بوو، کە بزانێت داخۆ ئەو وێنەیە کێیە. کاتێک کە هەندێکی تر گەورە بوو، باوکی پێی وتبوو کە ئەو وێنەیە، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. پاشان چاوی بە ئاپۆییەکان کەوتووە لە مالەکەی خۆیاندا و هەنگاو بە هەنگاو خۆی زیاتر لێیان نزیک کردووەتەوە. لەنێو ماڵەکەیاندا هەمیشە گوێی لە چیرۆکی ئاپۆییەکان بووە. بە تایبەتی گوێی لە وتەی باوکی دەگرت کە هەمیشە وتوویەتی 'هەندێکی تر گەورە ببن و ئێوەش ببنە نمونەی ئەو ژنە سەربەرزانە'، هەتا پەیوەستبوون هەمیشە ژینگەی دەوروبەری خۆی بە وردى هەڵدەسەنگاند و چاودێریى دەکرد.

هێرشی چەتەکانی بەرەى نوسرە

ساڵی ٢٠١٢ بە زۆر و زۆرداری دەرگای ماڵەکەیان کرایەوە. کەسانی چەکدار کە دواتر بووبوون بە چەتەکانی بەرەی نوسرە، بە دەنگە دەنگ خۆیان کردبوو بە ژووردا و هەموو ژوورەکانی ماڵەکە گەڕابوون و هەموو ئەندامانی ئەو خێزانەیان لە هۆڵی دانیشتنەکەدا کۆکردەوە. چەتەکان بە زمانەکانی عەرەبی و تورکی سووکایەتیان دەکرد و جنێویان دەدا، سەرەتا تەلەفزیۆن، ڕادیۆ و تەلەفۆن و پاشانیش هەرچیان بەر دەست کەوت شکاندیان. دواتریش بە قۆناغە تفەنگ لە باوکی گولبەهاریان دابوو.

گوڵبەهار و خوشک و براکانی تێنەدەگەشتن کە چی ڕوویداوە. بە لێدان، جنێودان و هەڕەشەکردن، باوکی ئەوانیان بە بیانووی ئەوەی کە 'هاوکاری ئاپۆییەکانی کردووە' لەگەڵ خۆیان بردبوو.

وەک ئەوەی پەڕوباڵمان شکابێت

بەم وتانە باسی ئەو ڕۆژەی کرد "وەک ئەوە وابوو، کە تاریکایی شەو بە یەک جار خۆی دابووبێت بەسەر هەر شوێنێکدا. پاش ئەوەی ئەو چەتانە ڕۆیشتن، ئێمە ڕۆیشتینە دەرەوە، بەڵام باوکمیان سواری ئۆتۆمبێلەکەیان کرد و بە پەلە بردیان. ئێمەش هیچ شتێکمان بە هیچ کەسێک نەوت. ئەگەر ڕژێم بیبیستایە ئەوا ئەوکات باش نەدەبوو. وەک ئەوەی پەڕوباڵمان شکابێت، دایکم هەوڵی دەدا کە ورە بێنێتەوە بە بەرماندا، بەڵام بارودۆخەکە بۆ خۆی باش نەبوو". کاتێک کە گوڵبەهار باسی ئەو کاتەی دەکرد، ئەسرین و فرمێسک لە چاوەکانیدا قەتیس مابوو.

بڕیاریدا کە پەیوەست بە ڕیزی ئاپۆییەکان ببێت

گوڵبەهار نایەوێت تەسلیم ببێت بەو غەمگینی و ترسە بێت، کە لە ماڵەکەیاندا بەسەریاندا هات. بۆیە بڕیاریدا کە پەیوەستی ژیانی نێو ڕیزەکانی ئازادی بێت. گوڵبەهار دەڵێت "من دەمویست لە کاتی ڕاستدا پەیوەست ببم. بیرم کردەوە، داخۆ لە چاوەڕوانی باوکمدا بمێنمەوە و پاشان بڕۆم، یان نا. من لە خۆم دەپرسی 'داخۆ لە بارودۆخێکی وەهادا، شتێکی باش و دروستە کە من دایک و خوشک و براکانم بە تەنها بەجێبهێڵم؟. باوکم زۆر خوازیاربوو کە من پەیوەست ببم. لەبەرئەوە من بڕیارمدا کە لە چاوەڕوانی ستەمی چەتەکاندا نەمێنمەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەست ببم". گوڵبەهار بە دایکی خۆی دەڵێت "کاتێک کە باوکم گەڕایەوە، پێی بڵێ کە من پەیوەست بە چیرۆکی ئاپۆییەکان دەبم کە ئەو بۆ منی باس دەکرد". ئیدی گوڵبەهار بەو شێوەیە لە ماڵ دەردەچێت.

ئەو ڕێگایەی کە بە نیوەیی بە جێیهێشت، تەواوی دەکات

کاتێک کە لەسەر ڕێگای تێکۆشانی ئازادیی دەبێت، لە ماڵێکدا دەمێنێتەوە و لەوێ پێیان وتبوو، یەپەگەییەکان باوکیانی لەدەست چەتەکان ڕزگارکردووە. ڕێبەری داوەتە پێشیان، وێنەیەکی باوکیان کە لەگەڵ خێزانەکەیاندا گیراوە، نیشانی گوڵبەهار دەدەن. کاتێک کە گوڵبەهار ئەوە دەبیستێت دڵی بە هاوڕێکانی خۆش دەبێت. دەڵێت "من جارێکی تر دڵنیابوومەوە کە بڕێیری دروستم داوە". کاتێک گوڵبەهار تێگەیشت کە ئاپۆیی هیچ کاتێک کەسێک کە باشەی لەگەڵدا کردوون، لە نیوە ڕێگادا بەجێناهێڵن، ئیتر پێداگرتر دەبێت بۆ درێژەدان بە گەشتەکەى و رێگا درێژەکەى دەگەیەنێتە مەنزڵگەى ئازادی.

لە چیا بە شکۆکان شەڕ دەکات

گوڵبەهار ئێستا لە چیا بە شکۆکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا، کە وەک داعش و چەتەکانی بەرەى نوسرە شەڕ دەکات. گەرموگوڕیی هاوڕێکانی بوونەتە دەرمان بۆ ئازارەکانی. نامەیەکی بۆ باوکی خۆی نوسیوە و بە ناوی 'هاوڕێت گوڵبەهاری ئاپۆیی'، مۆری خۆی لە خواری نامەکە داوە. تێیدا باسی چیرۆکی خۆی لەسەر چیا سەرکەشەکان کردووە.

 ر.م