ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لێدوانێکی لە بارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانیان لە باشور و باکوری کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی دەیانی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەری ڕاگەیاند. چالاکیی گەریلاکان
لە لێلکان گورزی زۆر قورس لە دوژمن دراوە و ۳٤ کوژاوی داوە
بەگوێرەی لێدوانەکەی هەپەگە، لە ۲۷ نیساندا، لێلکانی باشوری کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان (ئاگری و پیرۆز)، گەریلاکانیان چالاکییان دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام داوە.
لە چالاکییەکەدا کە نیوەڕۆی دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی ۷ی نیسان ئەنجام دراوە، گەریلا لە ٨ قۆڵەوە و بەرفراوانی لە سەربازانی سوپای تورکیان داوە. لە ئەنجامی ئەوەشدا ۷ سەنگەری سوپاکە لەناوبراون و ٣٤ سەربازیشی کوژراون.
پاش چالاکییەکە، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دوورهاوێژ ناوچەکەی بۆردومان کردوە و کوژراوەکانی بە هەلیکۆپەر لە ناوچەکە گواستوەتەوە.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە ڕێککەوتی ٢٦ی نیسان کاتژمێر ١١:٤٥ دەقیقەی نیوەڕۆ، هەر لە گردی لێلکانی باشوری کوردستان، ژنە گەریلاکانی یەژەئا ستار چالاکییان دژی هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر ئەنجام داوە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و ۳ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە چەلێ و گەڤەر ژمارەیەک سەرباز کوژراون
هەپەگە، ئاشکرایش دەکات، هەر دوێنێ بەڵام کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ دەقیقەی سەرلەبەیانی، لە گردی خەرەگۆلی سەر بە ناوچەی چەلێی پارێزگای جولەمێرگی باکوری کوردستان، گەریلاکانیان، چالاکییەکی دیکەیان دژی سەربازە داگیرکەرەکانی سوپای تورکیا ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۲ سەنگەریان خاپوور کراون. بەڵام نەزانراوە زیانی گیانی و مادی دوژمن چەند بووە.
هەر هەمان ڕۆژ، بەڵام لە کاتژمێر ۱۳:۰۰ی نیوەڕۆدا، سەربازانی یەکینەی دەشتانی چەلێ، لە لایەن گەریلاوە کراونەتە ئامانج و گورزیان لێدراوە، بەڵام ژمارەی کوژراو وبریندارەکانیان نەزانراوە.
هەروەها هەمان ڕۆژ لە کاتژمێڕ ٠٩:٢٠ دەقیقەی بەیانیدا، گەریلا سەربازانی تورکیایان لە گردی عەلی شێری سەر بە گەڤەری جولەمێرگ کردوەتە ئامانجی چالاکی، لە ئاکامی ئەوەشدا، ۳ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لە جزیرە سەربازێک کوژراوە
هەپەگە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڕاگەیاندوە، کاتژمێر ٠٩:٤٠ دەیقەی شەوی ڕابردووش، لە گردی جزیرەی سەر بە ناوچەی جزیرەی شرناخ، گەریلا لە ڕێگەی چەکی نیشانەبڕەوە لە دژی سوپای تورک چالاکی ئەنجام داوە و تێیدا، سەربازێک کوژراوە.
هـ.هـ