لە باشوری کوردستان رێکارەکان توندتر دەبنەوە، رێوڕەسمە ئایینیەکان راگیران
بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی باشوری کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێوڕەسمە ئاینیەکان لە کڵێسا و مزگەوت و پەرستگاکان، بە نوێژی هەینیشەوە.
بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی باشوری کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێوڕەسمە ئاینیەکان لە کڵێسا و مزگەوت و پەرستگاکان، بە نوێژی هەینیشەوە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی باشوری کوردستان کۆبوویەوە و بڕیاریدا، بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێوڕەسمە ئاینیەکان لە کڵێسا و مزگەوت و پەرستگاکان، بە نوێژی هەینیشەوە.
حکومەتی باشوری کوردستان هاوکات بڕیاری دا، بە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی هاتووچۆکردن لە سنوورەکان بە مەرجێک کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی دروست نەکات.
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی حکومەت تایبەت بووە بە کەمکردنەوەی باج و کرێی ئەو شوێنانەی کە بەهۆی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانیان بەرکەوتووە.
ز.ش