لە باشوری کوردستان هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان راگیرا

بە بڕیاری حکومەتی باشوری کوردستان هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان راگیرا.

لە چوارچێوە ئەو رێوشوێنانەی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشوری کوردستان گیراونەتە بەر، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی باشوری کوردستان بڕیاریدا لە ١٤بۆ ٢٨ی ئەم مانگە هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی باشوردا رابگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی باشوری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی هاتووچۆی هاوڵاتییان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم جگە لە تیمەکانی تەندروستی و دیپۆلۆماسی، ڕێکخراوەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و هێزە ئەمنییەکان لە 14-3-2020 تا 28-3-2020.

ز.ش