لە باشووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ تا یەکی نیسان درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ تا ١ی نیسانی ٢٠٢٠ درێژکراوەتەوە.

لەنووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا، جگە لە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و نێوان شار و شارۆچکەکاندا قەدەغە بکرێت.

هەرەوەها ڕێگە بەهیچ فەرمانبەرێک نادرێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان کە دەوامی لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقە، ڕێگا بەهیچ کەسێکیش نادرێت بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا لەدەرەوەی وڵات بێت، جگە لەو کەسانەی بڕیاری تایبەتی وەزیری ناوخۆیان بۆ دەرەچێت، ئەویش دەبێت لەسەر سنوورەکان کەرەنتینە بکرێن.

ف.ق