لە باشووری کوردستان؛٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

لە باشووری کوردستان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجام درا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

قایم مەقامی جولەمێرگ ئاشکرای کرد؛لە هەرێمی کانی ڕەش-ی باوشووری کوردستان لە دژی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراوون.

شوێنی چالاکییەکە و ئەنجامەکانی لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە ڕاگەێندراوە بەڵام سەرچاوە هەرێمییەکان پشت ڕاسیان نەکردووەتەوە، بە وتەی کاربەدەستانی تورکیا شوێنی چالاکییەکە ناوچەی کانی ڕەش-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایە.

بەردەوام لە ناوخۆی تورکیاوە سوپای تورکیا بەوە تۆمەت بار ئەکرێت کە کوژراوانی خۆی ئەشارێتەوە و ئامارێکی دروست ڕاناگەێنت.

 تائیستا هیچ لایەنێک ئەم هێرشەی کە لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە نەگرتووەتە ئەستۆخۆی.

لە ڕێکەوتی ١٣ی شوبات/٢٢ ڕێبەندان ،گریلاکانی هەپەگە لە باقوڤا-ی زاخۆ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجام دا و لەو چالاکییەدا ٢٢ سەربازی تورکیا کوژران و١٠ سەربازی دیکەس بریندار بوون.