لە باوەشی داگیرکەریدا

نانی بەیانیان لەگەڵ چوشئۆغلۆ خوارد، ئایا تامی چۆن بوو؟ بۆ لە نانی بەیانیەک کە لەناو سروشتی کوردستاندا ئامادەکرابێت خۆشترە؟ بێگۆمان نا.

مرۆڤبوون نابێتە بەشی هەموو کەسێک. لەبەرئەوەی مرۆڤبوون خاوەن هەندێک پرەنسیب و پێوانەیە. لە سەرەتادا ئەخلاق، ویژدان، هەست، دادپەروەری، کۆمەڵگابوون و وڵاتپارێزی ناونیشنای سەرەکی مرۆڤایەتیبوون. ناخۆشترین شت ئەوەیە کە لە جیهاندا ئەم پێوانە و پرەنسیبانەت تێدا نەبێت. لەوە ناخۆشتریش ئەوەیە کە لەو تایبەتمەندیانە دوور بکەویتەوە و لە فەرهەنگی مرۆڤایەتیدا ببیتە پێشەنگ. ئەوەش دۆخی ئەو کەسانەیە کە بۆ داگیرکەری خۆیان کردووە بە فەرشێکی سوور و هەموو ڕۆژێک پێیان پێدادەنرێت.

بێگۆمان ئەم قسانە ئاسایی نین و بە هەموو کەسێک ناوترێت. بەڵام ئەوانەی بە هەرزانی هەموو بەهاکانیان دەفرۆشن وادەکەن کە مرۆڤ بیر بکاتەوە ئایا ئەم قسانە کەمیش نین. بەڵان پێویستە کە مرۆڤ ڕووی ڕاستەقینەی ئەوان ئاشکرا بکات.

هەموو کەسێک لەناو سەنگەردایە

چاوی کۆمەلگای کوردستان لەسەر بەرخۆدانی گەەریلا لە حەفتەنین و هەموو کوردستانە. هەموو ڕۆژێک هیوای سەرکەوتن زیاتر گەورە دەبێت. هەموو رۆژێک تێکۆشان بە شێوەی داستانەکان فراوان دەبێت. بەڵام لە لایەکی ترەوە هەموو ڕۆژێک هەندێک کەس لەناو بەرەی دوژمندا جێی خۆیان دەگرن و دەچنە باوەشی داگیرکەراندا. ئەو کەسانە وڵاتیان لەمێژە بە چەند قروشێک فروشتووە، ئەمرۆش هەوڵ دەدەن بەهاکانی کۆمەڵگای کوردستان لە تێکۆشان و بەرخۆداندا بفرۆشن. بەڵام خاوەن مافێکی بەو شێوەیە نین.

لەمەودوا بەم شێوەیە بجووڵێنەوە

یەکێک لە بەرێوەبەرانی پەدەکە نێچیرڤان بارزانی بوو بە میوانی کۆشکی داگیرکەری لە ئەنقەرە. بە شێوەیەکی ڕاست تر مافی میوانێتی لە لای ئەوان نەماوە. چوونی ئەو بەڕێوەبەرەی پەدەکە دوای ئەوە هات کە ئەنقەرە بانگهێشتی کرد و وەک ئەوەی بڵێ 'ئەدێی وەرە، پێویستە لەمەودوا بەم شێوەیە بجووڵێیتەوە'. چاویان بەیەک کەوت. بۆ پلانی داگیرکەری بە پێویست بینرا کە ڕۆڵی پەدەکە لە داگیرکەریدا جارێکیتر دووپات بکرێتەوە. ئەوش دوای سەردانی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەغدا ئەنجامدرا. وەک ئەوەی بە فەڕەنسا بگۆترێت ئەگەر ئێوە پشتگیری لە بەغدا بکەن و هاوکاری بکەن، ئەوا ئێمەش جۆکەرەکەی خۆمان لە هەرێمەکە چالاکتر دەکەن و بەپێی پلانی خۆمان دەجووڵێینەوە. لێرەدا ڕۆڵی پەدەکە وەک ئەو ڕۆبۆتانەیە کە کاریان پیدەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو میکیاجی ئەوانیش لە کوردستان سڕانەوە.

پلانیان لەدژی پەکەکە داڕشتووە

بەیانیەکەی نانیان لەگەڵ چاوشئۆغلۆ خوارد، تامی چۆن بوو، ئایا لەو نانی بەیانیە خۆشترە کەلەناو سروشتی کوردستاندا ئامادە دەکرێت؟ بێگۆمان نا. دواتر لەگەڵ سەرۆکی فاشیستی تورک و دیکتاتۆری سەردەم ئەردۆغان کۆبوونەوە، بۆ ئایا ئاشتی بۆ باکووری کوردستان دەهێنن. لە هۆڵی چاوپێکەوتنەکەدا ئاڵای هەرێمی کوردستان نەبینرا. واتە نایانناسن. لەو ساتە بەدواوە ئایا کێ دەتوانێت گەلی کورد هەڵبخەڵەتێنێت و بڵێت ئێمە ئابۆری و پەیوەندیەکانمان بەهێز کرد. ئایا پەیوەندی لەگەڵ داگیرکەران دادەنرێت؟ خۆی دیارە لەبارەی پلانی هاوبەش لەدژی پەکەکە ڕێککەوتوون. لە لایەن پەدەکە دەچێتە باوەشی داگیرکەران و لە لایەکی ترەوە باشووری کوردستان لەژێر بۆردوماندایە. ئایا پەدەکە چۆن دەتوانێت ئەو دۆخە بۆ ڕای گشتی و راگەیاندن هەڵبسەنگێنێت؟

کێ دەتوانێت لەسەر خوێنی ئەوان مامەڵە بکات

تابلۆی گشتی هەرێم دیارە. هەر هێزێک سەنگەرێکی هەڵبژاردووە. گەلی باشووری کوردستانیش خۆی سەنگەرێکی بۆخۆی دیاری کردووە. بۆ خاکەکەی تێکۆشانێکی گەورە دەدات و دەست لە خاکەکەی هەڵناگرێت. ئایا مامۆستا خالید قاڕەمانێکی خاوەن هەڵوێست لەدژی داگیرکەری نەبوو. ئایا قاڕەمانی شێلادزێ هەڵوێستی ئەم گەلە نەبوو. ئایا بەرخۆدانی جەنگی حەفتانین بۆ پاراستنی خاکی باشووری کوردستان نییە. مافی کێ هەیە کە لەسەر ڕەنج و خوێنی ئەو قاڕەمانانە مامەڵە بکات. دیارە ئەم جۆرە وشە و ڕستانە لە مەزهەبی پەدەکەدا جێی خۆیان ناگرن و لێی بێبەشە.

ئاڵای ڕزگاری لە دەستی گەل و گەریلادایە

گەل و گەریلا لە سەنگەرەکاندا بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن. ئاڵای رزگاری لە دەستی خاوەنی هەرێمەکەدایە. لە مێژوودا چۆن دیارە هەموو هاوکارەکان لە کۆتاییدا سزای خۆیان وەرگرتووە، ئەمڕۆش جاش و هاوکارانی دوژمن سزای خۆیان وەردەگرن و وەک باوک و باپیرمان دەڵێن،"قوڕ ئەکەن بەسەریاندا". ئامانجی گەل و گەریلا پاراستنی خاکی وڵاتە. پەدەکەش بەم ڕەفتارانەی و بە گوێگرتن لە ئامۆژگاریەکانی داگیرکەران ، کۆتایی بە هەبوون و قوڕسایی خۆی دەهێنێت.

ف.ق