لە باکوور – رۆژهەڵاتى کوردستان بومەلەرزە روویدا و ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەکانى نێوان باکوور و رۆژهەڵاتى کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٥.٨ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٤ کەس لە وان بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە گیانیان لە دەستداوە.

پەیمانگەى لێکۆڵینەوەی بومەلەرزەزانیى زانکۆی بۆغازچی رایگەیاند، لە ناوچە سنووریەکانى نێوان باکوور و رۆژهەڵاتى کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٥.٨ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لە گوندی ئەلبیس لە ناوچەى ئەلباکی وان ٤ منداڵ بەهۆی ئەو بومەلەرزەوە گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت