لە باکووری کوردستان ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

ڕۆژنامەنووس ئۆکتای جاندەمیر لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا دەستگیرکرا.

ڕۆژنامەنووس ئۆکتای جاندەمیر کە بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو، ئەمڕۆ پۆلیس لە شاری وان هەڵی کوتایە سەر ماڵەکەی . دوای ئەوەی پشکنین لە ماڵەکەیدا کرا، بە بیانووی بڵاوکردەوەی هەواڵ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نووسینەکانی و بە بیانۆی 'پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن' دەستگیرکرا.

جاندەمیر بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترایەوە و وتەی لێوەرگیرا.

ف.ق