لە بری پەکەکە خۆی کۆتایی هات
سولەیمان سۆیلو، وەزیری دەروەی ڕژێمی تورکیا، کە بە گوتەی کۆتایی بە پەکەکە دێنم دەستبەکار ببوو، بەدەرکردنی کۆتایی بەپۆستەکەی هێنرا و بانگەشەی کرد، دەستی لە کار کێشاوەتەوە. بەم شێوەیەش نەک پەکەکە کۆتایی بەخۆی هات.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری دەروەی ڕژێمی تورکیا، کە بە گوتەی کۆتایی بە پەکەکە دێنم دەستبەکار ببوو، بەدەرکردنی کۆتایی بەپۆستەکەی هێنرا و بانگەشەی کرد، دەستی لە کار کێشاوەتەوە. بەم شێوەیەش نەک پەکەکە کۆتایی بەخۆی هات.
سولەیمان سۆیلوی گەورە بەرپرسی ئاکەپە، بۆ ئەوەی گوایا کۆتایی بەپەکەکە بهێنێت، وەک وەزیری ناوخۆی تورکیا دەست بەکار ببوو.
لە پاش دەستبەکاربوونەکەشی پەیتا پەیتا گوتە:" کۆتایی بەپەکەکە دەهێنم"ی لە سەر زار نەدەبڕا. دەستپێک بانگەشی دەکرد:" تا مانگی نیسان کۆتایی بە پەکەکە دەهێنێت و ئیدی ناوی پەکەکە لەسەر زاری کەسەوە نابیسرێت".
ماوەیەکیش بوو "سۆلیو" لە هیچ شوێنێک دیاری نەبوو و دەنگ و ڕەنگی نەما بوو.
کەچی لەم دواییەدا، لە شاری تروبۆزان دەرکەوتووە و لە سەر دیارنەمانی قسەی کردوە و بانگەشەی کردوە:" هۆکاری دەرنەکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ". بەڵام بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو، ناوبراو بەخۆی دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە، بەڵکو لە کارەکەی دورخراوەتەوە.
ئەو لە سەردەمی حکومەتی "تانسۆ چێلێر"ەوە، تا ئێستا و بەردەوامی ئەو خەڕەکەی لە ناوبردن و کۆتاییهێنانەی پەکەکەی لێداوەتەوە.
بەلام وادەردەکەوێت، لە بری کۆتایی هێنان و لەناوبردنی پەکەکە، سۆیلۆ بەخۆی کۆتایی پێهاتووە و ئاواتەکەی کە زیاتر لە 10 ساڵ دەویوتەوە بۆی نەهاتە دی
لەو کاتەوەی پەکەکە دامەزراوە، بە "سولەیمان سۆیلو"ی وە، 36 کەس پۆستی وەزارەتی ناوخۆی تورکیایان وەرگرتووە، هەروەها 24 حکومەت، 14 سەرۆک وەزیر، 14 سەرفەمانداری گشتی ئەرتەش، 7 سەرۆک کۆمار کۆتایی بە کارەکانیان هێنرا و هەمووشیان وەک سیۆلو، بانگەشی لە ناوبردنی پەکەکەیان کرد بوو. بەڵام نەک پەکەکە لەناو نەبرا بەڵکو سات بەسات و ساڵ لە دوای ساڵ بەهێزتر بوو و هەمووی ئەوانەشی کە ئەو بانگەشەیان کردبوو، بەخۆیان لە ناوچوون و کۆتاییان هات.
هـ.هـ