لە بناری قەندیک ژنان خۆیان بۆ ٨ی مارس ئامادە دەکەن

ژنانی بناری قەندیل بە دروشمی 'تێکۆشانی ژنان، خۆبوون، بەرخۆدان و ئازادیە' خۆیان بۆ ٨ی مارس ئامادە دەکەن.

تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردسیان (ڕژاک) بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە گوندی ئەنزێ ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و ژنانیان بانگهێشتکرد بەشداری لە ئاهەنگی ٨ی مارس لە بناری قەندیلدا بکەن.

ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن مامۆستا قەمەر ڕەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادیەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "بە ناوی ڕێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان ئێمە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو ژنانی جیهان و ژنانی کورد پیرۆز دەکەین.

ژنان لە مێژوودا تا ئێستا، بۆ گەیشتن بە مافەکانی رەوای خۆیان زۆر شەهیدیان داوە. وەک کلارا زەتکین، لەیلا قاسم، ساکینە جانسز، هەڤرین خەلەف، ڕوهەیڤ سلێمانی، زیلان پیپڵ.

ئێمە بانگ لە هەموو ژنانی جیهان و ژنانی کوردستان دەکەین لەدژی توندوتیژی، کوشتن و دەستدرێژی منداڵان و ژنان خاوەن هەڵوێست و تێکۆشان بن.

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت، ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگایە. پێشکەوتن و ڕۆڵی ژنان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە لوتکە، لەبەرئەوە پێویستە ئێمە وەک ژن لە هەموو شوێنێک خاوەنداری لە ڕێبەرمان بکەین و ئازادی خۆمان بەدەستبهێنین."

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ئاهەنگەکە ٦ی مارس لە بناری قەندیل لە گوندی دەرەکۆتر ئەنجامدەدرێت و بانگەوازی بۆ ژنان کرا بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکەن.

ف.ق