لە بۆکان بە ساچمەزەن خۆپیشاندەران کوێر دەکرێن
دوای هەفتەیەک لە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکرێتە سەر خۆپیشاندەران.
دوای هەفتەیەک لە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکرێتە سەر خۆپیشاندەران.
ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە بۆکان بە ساچمەزەن (بادی) هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران.
سەرچاوەیەک لە بۆکانەوە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە بۆکان دوێنی شەمە لە جادەی مونتەهی بەرەو مەیدانی فەرمانداری دەستیپێکرد، بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە و لەنێوانیاندا شەڕ ڕوویدا.
بە پێی سەرچاوەکە. هێزە ئەمنیەکان ساچمەزەنیان بەکارهێناوە کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندان کوێر بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
لە ئێستادا لە بۆکان باری نائاسایی ڕاگەیەنراوە و هێزە ئەمنیەکان هەموو جادەکانی شاریان تەنیوە.
ف.ق