لە بەدلیس قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاندرا

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە بەدلیس قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند و ئامادەکاریی بۆ ئۆپراسیۆن لە مەزرا و گوندی دۆیوملو و ناوچەى خیزان دەکات.

دەوڵەتى کۆمارى تورکیای داگیرکەر لە مەزرا و گوندی دۆیوملو لە ناوچەى خیزانى بەدلیس قەدەغەى هاتوچۆی راگەیاند.

هۆکاری قەدەغەکارییەکەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکە بۆ ئەنجامدانى ئۆپرایۆنى سەربازی لەو ناوچانەدا دەگەڕێتەوە.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، سوپاى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ئامادەکاریى بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێک کردووە و جموجوڵی سەربازیشی لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە.

ر.م