لە بەردەم پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئاڵۆزی لێکەوتەوە

لە بەردەم بەرێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک دەستەی مامۆستایانی دانەمزراو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پاش ئەوەی بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک ئامادە نەبوو بێتە ناو خۆپیشاندان، گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

ئەمرۆ لە شاری کەرکوک ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک دژی دامەزراندنی پەروەردەی شارەکە لەبەردەم بەریوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان ئەنجامدا.

خۆپیشاندەران دروشمی گەندەڵکار و نادادپەروەریان دژی پەروەردەی کەرکوک بەرز کردەوەو و دروشمی (چارەنووسی ئێمەشیان وەکو رووی خۆیان ڕەشکرد) دژی حزبە کوردیەکان دەوتەوە، بەهۆی داکۆکی نەکردنی حزبە کوردیەکان لە مافی کورد لە شارەکە.

ڕێبین حاجی ڕەشید گەنجێکی بەشداربووی خۆپیشاندانەکە بوو بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئێمە هەوڵدەدەین مافی خۆمان وەربگرین، ئەو هێزەی ئەمرۆ دژی ئێمە بەکارهێنڕا بۆ گرتنەوەی موسڵ ئەوەندە هێز بەکارنەهێندرا."

داوی ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لەگەل بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک کۆبوونەوە ڕاگەیاندنراوێک لەلایەن ئەنجام عەبدولکەریم بەناوی 'ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی دانەمەزراوی کورد لە کەرکوک' خوێندرایەوە و وتی: "ئێمە ئەمرۆ لێرە هاتووین بۆ داکۆکی لە مافی نەتەوەکەمان، گەڵەکەمان بە درێژایی مێژوو قەبووڵمان نەکردووە نادادپەروەری بەرامبەرمان بکرێت، ئەمرۆ دوای ئەوەی بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک ئامادە نەبوو بێتە ناو خۆپیشاندنەکە چووینە ناو بینای پەروەردی کەرکوک و کۆبووینەوە لەگەل بەریوبەری پەروەردی کەرکوک."

ناوبراو هەروەها وتی، دوای تەواو بوونی، کۆبووینەوە لەگەل بەڕێوەبەری پەروەردی کەرکوک و داواکارییەک بە بەڕێوەبەری پەروەردی کەرکوک ئیمزا کرا کە لەم خاڵانەی خوارەوە پیکهاتبوو:

یەکەم/ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنەکەی پەروەردەی کەرکوک، چونکە گوزارشت لە ڕاستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک ناکات.

دووهەم/ دامەزراندنەکە پێویستە بە ژمارەی کورسی پەرڵەمان دیاری بکردێت.

سێهەم/ پێویستە پڵەی دامەزراندنەکە بەپێی ناوەندی شار بێت نەک قەزاکان.

چوارهەم/ پێویستە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و زیندانییانی سیاسی پشکی شێریان بەربکەوێ لەم دامەزراندنە.

پێنجهەم/  دەبێت هەر لیژنەیەک کە دروست بکرێت لەم دامەزراندنە نوێنەری ئێمەی تێدابێت.

لە کۆتاییدا ئەنجام عەبدولکەریم ڕایگەیاند، ئێمە بەڵێنمان لە بەریوبەری پەروەردەی کەرکوک وەرگرت ئەگەر بەڵگە هەبێت لە بوونی گەندەلی پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک دەستلەکار بکشێنێتەوە و پێویستە هەموو ئەوانەی دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە بە سزای خۆیان بگەیندرێت."

ز.ش