لە تەقینەوەیەکدا لە سلۆپی ٢ جەردەوان کوژران

لە ناوچەى سلۆپی تەقینەوەیەک روویدا. بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ٢ جەردەوان کوژران و ٤ جەردەوانى تریش بریندار بوون.

لە شاخی ئەزمانای گتە لە ناوچەى سلۆپیى شرنەخ جەردەوانان و سەربازان لە ئۆپراسیۆندان. لە کاتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنەکەیاندا تەقینەوەیەک روویدا.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا ٢ جەردەوان بە ناوەکانى خەلیل یەربۆگا و سولەیمان تۆسون کوژراون و بەلانیکەمەوە ٤ جەردەوانى تریش برینداربوون.

جەردەوانە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى شرنەخ. ئۆپراسیۆنى جەردەوانان و سەربازان لەو ناوچەیەدا درێژەى هەیە.

تاوەکو ئێستا هەپەگە لەبارەى ئەو رووداوەوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م