لە جۆلەمێرگ شەڕ روویدا و ٣ سەربازی تورک کوژران

لە شەڕی نێوان گەریلاکانى هەپەگە و سەربازانى تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانى دەورووبەری جۆلەمێرگ دا، بەلانیکەمەوە ٣ سەربازی پلەبەرزی سوپای تورک کوژراون.

بەپێى زانیارییەکان، لە شەڕەکەدا سەرپەلێک، ئەفسەرێک و ئەفسەرێکى پسپۆڕ کوژراون و ئەفسەرێکى تریش بریندار بووە.

سوپای تورک بە کۆپتەر سەربازە کوژراو و بریندارەکانى گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە تاوەکو ئێستا لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م