لە حەفتانین سەربازێکی تورک کوژرا
لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانی گەریلاکانی یەژاستاردا لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەردا، سەربازێک کوژرا.
لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانی گەریلاکانی یەژاستاردا لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەردا، سەربازێک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی ئاسمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانی یەژاستارمان ٢٤ی ئازار کاتژمێر ١٤:٤٠ لەدژی سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە گردی پارتیزان جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا سەربازێک کوژرا.
فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمی زاپ بووردۆمان دەکەن
٢٢ی ئازار فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناوچەی گوندی فلەهانی سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد. لە ئەنجامی بووردۆماندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق