لە حەفتانین شەڕ بەردەوامە و لە سێرت گەریلایەک شەهید بوو
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین کۆنترایەک و سەربازێک سزادران و لە هەرێمی هەرەکۆلی سێرتیش گەریلایەک شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەفتانین کۆنترایەک و سەربازێک سزادران و لە هەرێمی هەرەکۆلی سێرتیش گەریلایەک شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند لە ناوچەی شەشدارای هەرێمی حەفتانین لەدژی یەکەیەکی سەربازی چالاکی ئەنجامدراووە.
لە ڕاگەیەنراووەکەدا دەگوترێت،"٢٣ی تەموز کاتژمێر ١٠:٠٠ سوپات داگیرکەری تورک بە ئۆبوس شەشدارای حەفتانینیانی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە. هێزە داگیرکەرەکان پشتی بۆردومانەکە ئاگریان لە ناوچەکە کردەوە و دەستیان بە جووڵە کرد و لەنێوان یەکینەکانی دوژمن و هێزەکانماندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا.
لەو شەڕەدا بە پێی زانیاریەکان کۆنترایەک و سەربازێک سزادراون. هەروەها هاوڕێمان زەلال چیدەم کە بە قاڕەمانی شەڕی کرد و لەو ڕۆژەوەی شەڕی حەفتانین دەستیپێکردووە لە ناوچەکەیە و پێشەنگایەتی بەرخۆدانی دەکرد، شەهید بوو.
هەروەها ١٠ی تەموز کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گردی دووپشک بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە هاوڕێکانمان ئارگەش و ڕەشاد و زنار شەهید بوون.
٢٣ی تەموز کاتژـیر ١٠:١٥ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی شەهید ڕۆستەمی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە لە هەرێمەکە ئاگرکەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوی ٢٢ی تەموزدا ئاشکرامان کرد کە ١٩ی تەموز لە نێوان هێزە داگیرکەرەکانی تورک و هێزەکانماندا لە ناوچەی شەهید جانخورتی هەرێمی هەرەکۆلی سێرت، هەڤاڵمان شیار بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوو.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: شیار سارا گارزان
پاشناو: عومەر ئوزمون
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: ئەسمەر و کەریم
شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠ / سێرت
لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا هاتووە: هاوڕێکەمان شیار لەساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی خیزانی بەدلیس لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە، ژیانی لەناو خانەوادەیەکی ڕەنجدەردا بەردەوام بوو و لە ساڵەکانی خوێندندا وەک هەموو گەنجێک تەڤگەری ئازادی سەرنجی ڕاکێشاوە. لەکاتی خوێندنی زانکۆدا سیاسەتی نەژادپەرستی دەوڵەتی فاشیستی تورکی لەسەر گەلی کورد بینی و بووە خاوەن تێگەیشتنێک. هاوڕێ شیار تێگەیشت کە تاکە ڕێگای تێکۆشان لەدژی ئەم عەقڵیەتە فاشیستە چیاکانی کوردستانە بۆیە لەساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلادا کرد. لە ماوەیەکی کورتدا خۆی لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کرد، لە ڕووی ئایدۆلۆژیەوە خۆی گەیاندە ئاستێکی گگەورە. هاوڕی شیار کە بووە گەریلایەکی شارەزا، بە ژژیربوون، ڕەنج و لێو بەخەندەیی جێگای خۆی لەناو هاوڕێکانیدا گرت.
هاوڕێکەمان شیار لەناو تێکۆشانی گەریلادا خاوەن ڕەنجێکی گەورە بوو و سەرهەڵدێری چیاکانی کوردستانی لەناو کەسایەتی و داواکاری خۆیدا لەناو تێکۆشاندا پیشاندا. هەموو ئەرکێکی سەر شانی بە بەرپرسیاری ئەنجامدا. هاوڕێ شیار لە زاگرۆس تا خەرزان لە زۆر بەرەی بەرخۆدان ناوێ خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد.
ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهید شیار و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاڵای تێکۆشان شەهیدانمان سەردەکەوێت."
ف.ق