لە حەفتەنین و مێردین چالاکی: ٢ سەربازی تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە مێردین و حەفتەنین چالاکیان ئەنجام داو بە پێی ئەو زانیاریانەی پشتڕاست کراونەتەوە، ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەراندا لێدوانیکی بڵاو کردەوە.

لێدوانەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەری حەفتەنیندا هێزەکانمان لە ٥ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی گرێ شەهید شێخ مووس چالاکیەکیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ژمارەی سەربازە کوژراو بریندارەکان نەزارا. دوای چالاکیەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی ئەو ناوچەیەی چالاکیەکەی تیایدا ئەنجام درابوو، بۆردومان کرد. هێزەکەمان کە ئەو چالاکیەکەیان ئەنجامدابوو، بە سەلامەتی گەڕانەوە بارەگاکانیان.

مێردین

لە ١٨ی تشرینی دووهەم هێزێکمان لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی بادبێی باگۆکێی شاری مێردین چالاکیەکیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ سەربازی دوژمن کوژران.

هێرشە ئاسمانیەکان

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجام دا. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک لە ٥ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٥:٥٠ خولەکدا ناوچەی تەپە سووری ئاڤا شین و لە ٦ی تشرینی دووهەمیشدا ناوچەکانی خانتور و گردی کۆردینەی سەر بە حەفتەنین و ناوچەی شەهید سەرخوەبوون لە قەندلیان بوردومان کرد."

ز.ش