لە حەفتانین ٥ سەرباز سزادران
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا کە بە قەناس ئەنجامیاندا، لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا ٥ سەرباز سزادران.
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا کە بە قەناس ئەنجامیاندا، لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا ٥ سەرباز سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە
"هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا ١٧ی تەموز لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاژکیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا:
کاتژمێر ٠٩:٤٠، ١٢: ٠٥ و ١٧:٠٥ هێزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لەسەر گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا ٣ سەربازی دوژمن سزادران.
هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی تونێکی سەر بە شەشدارا بە قەناس چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا سەربازێک سزادرا.
کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاکیان ئەنجامدا و سەربازێکیش لەوێ سزادرا."
هەپەگە لەباری هێرشی ئاسمانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"فڕۆکە دەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک ١٧ی تەموز کاتژمێر ١٣:٣٠ دەڤەری شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان لەگەڵ دەڤەری کرێکار و شەهید شاهینی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە، بەڵام لەناوچەکە ئاگرکەوتوەتەوە."
ف.ق