لە خواکورک بەرخۆدانی مێژوویی؛ بەدەیان سەربازی تورک کوژران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە دەربازی ناوچەی خواکورک ببێت، بەرەو رووی بەرخۆدانێکی مێژووی گەریلا بووەتەوە. لەم شەڕدا بەدەیان سەربازی سوپای تورک کوژران.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە دەربازی ناوچەی خواکورک ببێت، بەرەو رووی بەرخۆدانێکی مێژووی گەریلا بووەتەوە. لەم شەڕدا بەدەیان سەربازی سوپای تورک کوژران.
ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
" چالاکی هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە. سوپای تورک کە بەهەموو هێزی سەربازی خۆیەوە هێرش دەکات، لەهەرێمی خواکورک ڕووبەڕووی وڵامی تووندی گەریلاکان بووەتەوە. دوژمن کە تەنیا لە ڕێگەی تەکنیکی پێشکەوتووی سەربازییەوە دەتوانێت هێزەکانی بجوڵێنێت، لەچیاکاندا ناتوانێت لەهەمبەرگەریلاکانی ئێمەدا شەڕبکات. و گەریلا گوزری سەختی لێ وەشاندوون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی کە خۆی لەسەر پێ بگرێت هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ و شەڕی مان ونەمان دەکات، گەریلاکانی ئێمە بە دەرفەتی کەم و بەڕۆحێکی فیداییەوە لەدژی دوژمن شەڕدەکەن. ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەچوارچیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید روونیا زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە.
لە وڵامدانەوەی گەریلادا بەدەیان سەربازی تورک کوژران
ڕۆژی ٣٠ی ئایارلە کاتژمێر نزیک ٢٠:٣٠ خولەکدا سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وهەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی ناوچەکی زێدی-یان بۆردومانکرد.دوای ئەو بۆردومانە لە ڕۆژی ٣١ی ئایاردا لە کاتژمێر ١٣:٠٠، هێزەکانی ئێمە لەدژی سەربازانی سوپای تورک کە لە ڕێگەی هەلیکۆپتەروە لەناوچەکەدا جێگیرکرابوون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا بەدەیان سەربازی تورک کوژران وبرینداربوون، دوژمن لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوبریندارەکانی خۆی لەناوچەکە گوواستەوە. هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک لە کاتژمێر ١٤:٠٠هەتاکوو درنگانی شەو بەبێ وچان گردی ئیرمووش و شەهید شاهایان بۆردومانکرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە.
لە ڕۆژی ٣١ی ئایاردا و لەکاتژمێر ١٥:٥٠ خولەکدا هێزەکانمان لەدژی سوپای تورکیا لە گردی عەلیشێر-ی گەڤەری سەربەجولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. گەریلا سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمنیان کردەئامانج و سەنگەرێک تێکشکا. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارەکان نەزانراوە.
لە لیجە فەرماندەیەک و ٣ سەرباز کوژران
ماوەیەکە کە سوپای تورکیا لە ناوچەی لیجەی ئامەد بۆسە دەنێتەوە. لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاردا هێزەکانمان یەکینەیەکی شاراوەی دوژمنیان لە گردی کەشانێ-ی گوندی دێرخوستێ خستەژێرچاودێری وردی خۆیان و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ گەریلاکانمان ئەو یەکە شاراوەیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا فەرماندەیەک و ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران.
لە دێرسیم ٥گەریلا شەهید بوون.
لە ڕۆژی ٩ی ئایاردا و لەکاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکدا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی مێرقا چەپەرا،شەهید جافەر و ڤارتێنێسێ لەڕێگەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگییەوە ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. دواتردوژمن هێزەکانی بەهەلیکۆپتەر لەناوچەکە دابەزاند. لەنێوان گەریلاکان و سوپای دوژمندا شەڕهاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا بەدەیان سەربازی دوژمن کوژران و ٥ گەریلای ئێمە بە قارەمانی شەهید بوون و هەڤالێکی ئێمەش برینداربوو. دوای ئەوشەرە سوپای تورک پەرەی بە ئۆپەراسیۆن داوە و بەردەوامە.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر ڕادەگەێنین.
هێرشی ئاسمانی بۆسەرزاپ
ڕۆژی ٣١ی ئایار لەکاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ٠٩:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەی چەمچۆ-ی زاپ و ناوچەی دەشتی کافیای گارێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.
لە ١ی حوزەیران/١١ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٧ی بەیانیدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی سێدای زاپ-یان بۆردومانکرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە."
ک-ش