لە خواکورک ۱٥ سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە خواکورک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکیان دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ۱٥ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بە ڕاگەیەندراوێک لە بارەی چالاکییەکانی گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد - یەژاستار کە لە خواکورک وهەفتانین لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجامیان داون ئەم زانیاریانەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کردووە:

لە ڕێککەوتی ۲۹ی ئۆکتۆبەردا، لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، گەریلاکانمان (هەپەگە) و ژنە گەریلاکانی یەژاستار لە بەردەوامی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهیدان باگەر و ڕۆنیادا هێزە داگیرکەرەکانی تورکیایان کردووەتە ئامانج و لەو چوار چێوەیەدا؛

لەکاتژمێر ۱۰:۳ خولەکی بەیانی، لە بەرزایی شەهید ئاخین تاقمێک لە سەربازانی تورکیان گەمارۆ داوە و پاشان لە سێ قۆڵەوە لێیان داون. لە ئاکامی ئەوەشدا ٤ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون. هاوکات یەکینەیەکی دیکەی دوژمن کە دەیویست بەهانای سەربازەکانیانەوە بێت لەلایەن گەریلاکانمانەوە بەقورسی لێیان دراوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان بە تەواوی نەزانراوە. دیسان لە هەمان شوێن هێزێکی دیکەی دوژمن کە هەوڵی دەدا تۆڵەی شکست و کوژراوان و بریندارەکانیان بکاتەوە، لە لایەن گەریلاکانمانەوە زۆر بە قورسی لێی دراوە و لە دەرەنجامی ئەوەشدا ۷ سەربازی دیکە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون. 

کاتژمێر ۱۱:۰۰ پێشنیوەڕۆ، لە هێزەکانی دوژمن کە بەرزایی شەهید دەروێش بەجێکرابوون، چالاکی ئەنجام دراوە. لەو چالاکییەدا سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.

کاتژمێر ۱۳:۱۰ خولەکی،نیوەڕۆ، لە بەرزایی شەهید ساریا هێزەکانمان زۆر بە قورسی هێرشیان بردووەتە سەر هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و بەو هۆیەشەوە ۳ سەرباز کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی ۲۹ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ۱٥:۲۰ خولەکی پاشنیوەڕۆ، بەڵام لە بەرزایی شەهید شێخ مووسی سەر بە هەرێمی هەفتانین گەریلا چالاکی لەدژی هێزەکانی دوژمن ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.

لە پاش سەرجەم ئەو گورزە قورسانەی لێی دراوە، دوژمن ناوچەکانی چالاکییەکانی هەڕەمەکیانە بێسەروبەرانە تۆپباران و هاوەنباران کردووە.

لە تەواوی چالاکیی و هێرشەکان گەریلاکانمان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنەکەو بارەگاکانیان.


هـ.هـ