لە دهۆک تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

بە پێی راگەیێنرداوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان، لە شاری دهۆک پیاوێکی ٧٥ ساڵان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٧٥ ساڵە دانیشتووی شاری دهۆکە بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە کە سەردانی کردووە."

ز.ش