لە دهۆک و چەمچەماڵ دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون -نوێ کرایەوە -

وەزارەتی تەندروستی توشبوونی کەسێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری دهۆک ڕاگەیاند، هەروەها بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵیش توشبوونی کەسێکی دیکە لە چەمچەماڵ بە کۆرۆنا ئاشكراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ژنێکی تەمەن ٢٠ساڵ لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا.

هاوکات فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرای کردووە، لە چەمچەماڵ توشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرنا تۆمارکرا، بەمەش ژمارەی توشبووەکان بوون بەچوار توشبوو، کە دوانیان ئەندامی یەک خێزانن.

ز.ش