٣٣ پەیامنێر و چالاکوان لە دهۆک دەستگیرکران
لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئاسایشی پەدەکە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٣٣ پەیامنێر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی دەستگیرکرد.
لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان ئاسایشی پەدەکە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٣٣ پەیامنێر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی دەستگیرکرد.
بە پێی ئامارێکی ڕۆژ نیوز لەم دوو مانگەی دواییدا ئۆپەڕاسیۆنی دەستگیرکردن لە دهۆک، شێلادزێ، ئامێدی، ئاکرێ و زاخۆ زیادی کردووە.
بە پێی ئامارەکە ئاسایشی پەدەکە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و پەیامنێرانی کردووەتە ئامانج.
ڕۆژنیوز باسی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی دوو مانگدا ٣٣ پەیامنێر و چالاکوان دەستگیرکراون و ناوی ١٥ کەسیشی ئاشکرا کرد.
ژمارەیەک لەوانیش بێ ئەوەی دادگایی بکرێن چەندین مانگە لە زینداندان.
لەم دواییانەشدا لە زاخۆ لە چالاکیەکدا ١٦ شۆفێریش دەستگیرکرابوون.
ف.ق