لە دژی وتەبێژی هەدەپە لێپرسینەوە دەستی پێکرد
لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە بە تۆمەتی 'بچوککردنەوەی دەوڵەتی تورک و دامودەزگاکانی' لە چوارچێوەی بەندی ٣٠١ بە پێی یاسای دەوڵەت لێپرسینە دەستی پێکرد.
لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە بە تۆمەتی 'بچوککردنەوەی دەوڵەتی تورک و دامودەزگاکانی' لە چوارچێوەی بەندی ٣٠١ بە پێی یاسای دەوڵەت لێپرسینە دەستی پێکرد.
داواکاری گشتی کۆمار لە ئەنقەرە لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە بە پێی بەندی ٣٠١ لێپرسینەوەی دەست پێکرد.
هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکردنەوەیان رادەستی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و رایانگەیاندووە، لیپرسینەوە دەستی پێکردووە.
لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کوبیلای بە مەبەستی وەرگرتنی وتە، سەردانی دادگا بکات.
ز.ش