لە دێرسیم و زاگرۆس ٢ گەریلا شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، ٢ گەریلای یەژاستار لە دێرسیم و زاگرۆس شەهید بوون و یادیانی بەرز راگرت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، ماریا رەشید گەریلاى یەژاستا ١ی تشرینى دووەمی ٢٠١٧ لە دێرسیم و دڵپاک ئەڤیندار گەریلاکانى یەژاستار رۆژی ١٤ی حوزەیرانى ٢٠١٧ ل فاراشینی زاگرۆس شەهید بوون.

راگەیاندراوى هەپەگە لەبارەى ئەو شەهیدانەوە

ئێمە رۆژی ١٤ی تشرینى دووەمی ٢٠١٧ راگەیاندراوێکمان بۆ راى گشتى بڵاوکردەوە و تیایدا رامانگەیاندبوو، رۆژی ١ی تشرینى دووەمی ٢٠١٧ سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى سیدار لە دێرسیم ئۆپراسیۆنێکى ئەنجامداوە. لە کاتى ئۆپراسیۆنەکەدا بەهۆی شەڕ و بۆردومانەوە ٨ هەڤاڵمان شەهید بوون، بەڵام لەو کاتەدا ناسنامەی یەکێک لە هەڤاڵە شەهیدەکانمان روون نەبوو، بەهۆی قورسیى بارودۆخی شەڕەوە روونبوونەوەى ناوی شەهیدەکەمان دواکەوت. لەو شەڕەدا هەڤاڵمان ماریا (سەحەر کلچ) تاوەکو دوا گولـلەى خۆی لە دژی دوژمن شەڕیکى قارەمانانەى کردووە و دواتر شەهید بووە.

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانمان

نازناو: ماریا رەشید

ناو و پاشناو: سەحەر کلچ

شوێنى لە دایکبوون: ئەرزرۆم

ناوی دایک و باوک: رەحیمە – سەروەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینى دوەمی ٢٠١٧ – دێرسیم

رۆژی ١٤ى حوزەیرانى ٢٠١٧ لە ناوچەى فاراشین لە هەرێمى زاگرۆسی سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بەهۆی شەڕ و بۆردومانەوە هاوڕێمان دڵپاک (دیلان ئاسلان) شەهیدبوو.

نازناو: دڵپاک ئەڤیندار فاراشین

ناو و پاشناو: دیلان ئاسلان

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: گولیزار – حامید

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانى ٢٠١٧ – زاگرۆس

هاوڕێیانمان ماریا و دڵپاک هیواکانى گەلی کوردستانیان خستبووە سەر شانیان و کەوتنە سەر رێگاى ئازادی و بە بڕوایەکى گەورە و بەهێزەوە دەستیان بە تێکۆشان کرد.

 هاوڕێیانمان ماریا و دڵپاک لە تێکۆشانی ئازادیى کوردستاندا فیداییانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. لەو رۆژەوە کە بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون، هەموو کات نمونەى کەسانى فیداکار، دڵسۆز و بڕوامەند بە ئازادی بوون.

هاوڕێیانمان بەو پەروەردەییەى کە لە چیاکانى کوردستان وەریانگرت، لە هێڵی ژنى ئازاد و ژیانى شۆڕشگێڕیدا هەنگاو و ئەرکی زۆریان خستە سەرشانیان. لە تێکۆشانەکەیاندا بە دروشیم کوردستانی ئازاد و رێبەرایەتى ئازاد، بوون بە خاوەنی هەوڵ و تێکۆشانێکى گەورە.

ئێمە ئەو دوو هاوڕێ میلیتانەمان کە بە هۆشمەندیى ئازادی، فیداکاری و باجی گەورەیان ئەنجامدا خۆیان و تێکۆشانەکەیان بە رێزەوە بە یاد دەهێنینەوە یادیان بەرز رادەگرین. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکانى کلچ و ئاسلان دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین ئەو ئاڵایەى ئازادی کە هاوڕێیانمان پێیانسپاردوین تاوەکو سەرکەوتن بە بەرزی رایبگرین".

ر.م