لە دێرسیم پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیر کرا
لە دێرسیم سەمرا توران پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیر کرا.
لە دێرسیم سەمرا توران پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیر کرا.
لە شاری دێرسیمی باکوری کوردستان، سەمرا توران پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە کاتی سەردانی ماڵەوەیاندا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کرا. هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتووە بە سەر کامێرا و کەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانیدا و شتومەکی ماڵەکەیان تێکداوە و سوکایەتیان بە بەخۆی و کەسوکارەی کردووە.
زانرا لە پاش دەستگیرکردنی، سەمرا توران پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا براوەتە بەڕێوەرایەتی ئەمنیەتی دێرسیم و زیندانی کراوە.
هـ.هـ