لە دێرک ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە دێرکی چیای مازی بۆ پیرۆز راگرتنی یادی نەورۆز، ئاگری نەورۆز کرایەوە.

هاوکات لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە چەند شار و ناوچەیەک ئاگری نەورۆز کرایەوە.

دوای ناوچەی ستەوری شاری مێردین، لە گوندی سماقیی ناوچەی دێرکا چیای مازیش بە بۆنەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، ئاگر کرایەوە.

خەڵکی گوندەکە لە بەر ئاگری نەورۆز دروشمیان وتەوە و هەڵپەڕکێیەکیان سازکرد. هاوکاتی تەقەمەنی دەنگیش تەقێندرانەوە.

پیرۆزباییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو و بە هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.

ز.ش