لە دێرکی مێردین ژنێک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی دێرکی مێردین ژنێک بەناوی کووبرا ئەرگول بە شێوەیەکی گۆماناوەی گیانی لەدەستدا.

کووبرا ئەرگول لە گوندی پیر عەباسی دێرک بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.

تەرمی کووبرا ئەرگول لە لایەن باوکیەوە دۆزرایەوە و بۆ پشکنین بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت ڕەوانەکرا.

دوای ئەوەی تەرمی کووبرا ئەرگول لە نەخۆشخانە وەرگیرایەوە لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا.

راگەیەنرا کە لەبارەی ڕووداوەکە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

ف.ق