لە دەرسیم ئۆپەراسیۆنی سەربازی وشەڕ

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک و شەڕی نێوان گەریلا وسەربازانی سوپای تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک و هاتنە ئارای شەڕ لەنێوان گەریلا وسەربازانی سوپای تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

"ڕۆژانی ١٤بۆ ٢٥ی ئەیلوول سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی مێرگە چەپەری شەهیدجەعفەر ومەرڤان-ی سەربە دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازییان دەستپێکردبوو. سەربازانی سوپای تورک دوای گەڕان لەناوچەکەدا بەبێ ئەنجام گەڕانەوە.

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران لە گەلی حارچکی ناوەندی دەرسیم لەنێوان گەریلاکانی ئێمە وسوپای داگیرکەری تورکدا شەڕهاتە ئاراوە. لەوشەڕەدا ٢ گەریلای ئێمە هەتا دوافیشەک لەدژی داگیرکەران شەڕیان کرد و شەهید بوون. لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی ئەودووهەڤاڵە شەهیدەمان ڕادەگەێنین.

ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی بەشا ودەورووبەری گوندی شووخ-ی زەزخێری سێرت-یان بۆردومانکرد. دەربارەی زیانەکانی ئەوبۆردومانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

ڕۆژی ٤ی تەشرینی یەکەم/١٢ی ڕەزبەر لە کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٨:٠٠دا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گوندی چەمڕوبوتکێ-ی گارێ، ناوچەی دەشتی نەحلە وناوچەی وەرخەلێ-ی ئاڤاشینیان بۆردومانکرد.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە، بەڵام دارستانەکانی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە.

ک-ش