لە دەرسیم پیرۆزبایی ٨ی ئازار
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم لە چوارچێوەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژناندا لە گەڕەکی هونەر ڕێپیوانێکی ئەنجامدا. ژنان پانکارتی 'بژی پشتەوانی ژنا'، ژن ژیان ئازادی' ، گوڵستان داکو لەکوێیە' یان بەرزکردەوە. هەروەها پانکارتی ' لەدژی قەیران، کۆمەڵکوژی، توندوتیژی بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ ئاشتی گەش بکەین' بەرزکرایەوە.
لە لیدوانەکاند ڕاگەیەنرا، شەر، کۆچبەری، مردن زۆر زیادیکردووە. بەڵام بەم شێوەیە بەردەوام نابێت. ژنان سەریان دانانەوێنن، لە هەموو دەڤەرێک بەرخۆدان دەکەن و مێژوو دەنووسنەوە.
هەروەها ونبوونی گوڵستان داکو خوێندکاری زانکۆ وەبیرهێنرایەوە و ڕاگەیەنرا، دەیانەوێت ژنان لە ناو توندوتیژی، دەستدرێژیدا بهێڵنەوە.
ف.ق