لە زاخۆ ٢٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

لە زاخۆ هێزەکانی خۆپاراستنی باشوری کوردستان چالاکیان لە دژی بارەگایەکی سەربازی سپای ترکیا ئەنجامدا و لە ئاکامیدا ۲۰ سەرباز کورژارن.

لە باشوری کوردستان وەستانەوە بەرانبەر بە هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە. لە چوارچێوەیەدا، 
هێزەکانی خۆپاراستنی باشوری کوردستان یەکەمین چالاکیی لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجامدا. لەوبارەشەوە هێزەکانی خۆپاراستنی باشوری کوردستان بڵاوکراوەیەکی لەشکری داوە و ڕایگەیاندووە: "لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک، گەریلاکانیان لە دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و لە ئاکامیدا ۲۰ سەرباز کورژارن و گورزی قورسیش لە بارەگاکە دراوە".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

"کاتژمێر ۱۸:۰۰ی ئێوارەی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە (حوزەیران)، لە گردی بێی سەر بە شارەدێی بێگوڤا-ی قەزا (شارستان)ی زاخۆی پارێزگای دهۆک، یەکینەکانمان لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام داوە. یەکینەکانمان لە دوو قۆڵەوە هێرشان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی بارەگاکە و پاشان لە هەر دوو قۆڵەکەوە تەوای بارەگاکە کراوەتە ئامانج. لە ئاکامی چالاکییەکەدا ٢٠ سەربازی دوژمن کوژراون، ئۆتۆمبێلێک و ژمارەیەکی زۆر پەناگە و بڕێکی جبەخانە لەناوبراون.
لە پاش چالاکییەکە، سوپای داگیرکەری تورکیا بێسەروبەرانە تۆپباران و هاوەنبارانی دەوروبەری گوندەکانی ڕوسی و شوندرێ-ی کردووە، دواتریش فڕۆکە جەنگییەکان دوژمن گردی کۆردینە و دەوروبەری گوندی شوندرێ-یان بۆردوومان کردووە.
بە گشتی لە تۆپباران و بۆردومانەکاندا، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام زیانی مادیی وەبەر باخ و ژینگەی گوندەکان کەوتووە.

 

هـ.هـ