لە زانکۆی بیلەفێڵد چالاکییەک بەڕێوەچوو
یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە وانەکانی زانکۆی بیلەفێڵد-ی وڵاتی ئەڵمانیا چالاکیەکیان ئەنجام داو هێرشەکانی داگیرکەر و فاشیستی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد.

گەنجان لەسەر بانگەوازیی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکاری کوردستان، لە کانی نیوەڕۆدا کۆ بوونەوە و لە وانەکانی بەشی زانستی ماف و سیاسەت-ی زانکۆی بیلەفێڵد-ی هەرێمی نۆردن ڕاین وێستفالنی وڵاتی ئەڵمانیا چالاکییەکیان بەڕێوە برد.
گەنجان چوونە ناو وانەکە و نووسراویان بەرز کردەوە کە لەسەری نووسرابوو 'بۆ ڕۆژئاوا هەستنەسەرپێ' و 'ڕۆژئاوا بپارێزە' و بڵاوکراوەشیان خوێندەوە.
لە بڵاوکراوەکاندا سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بانگیان لە گەنجانی ئەڵمان کرد کە هەستیار بن.
گەنجان ماوەی ٥ خولەک لە وانەکەدا مانەوە، خوێندکاران بە چەپڵە ڕێزان پشتیوانیان لێ کردن.
ز.ش